حکومەت ڕەزامەندی دا کارمەندانی NRT بگەرێنەوە هەولێر و دهۆک
حكومەتی هەرێم كەناڵی NRT ئاگادار كردوە كە كارمەندەكانیان دەتوانن بۆ شارەكانی هەولێرو دهۆك بگەڕێنەوەو لە چەند رۆژی داهاتووشدا ئۆفیسەكانی ئەو كەناڵە دەكرێتەوە.
دوای داخستنی ئۆفیسەکانی NRT لە هەولێر و دهۆک و دەرکردنی ڕۆژنامەوانەکانی، دامەزراوەی میدیایی نالیا داوای لە حکومەتی هەرێم کرد کە ئۆفیسەکانی NRT لەهەولێر و دهۆک بکرێنەوەو ڕۆژنامەنووسەکان بگەڕێنەوە بۆ ناو کەسوکار و شارەکانیان، ئەگەرنا گردبوونەوەیەک لەبەردەم ئۆفیسی NRT لە هەولێر سازدەکرێت.
هەربۆیە حکومەتی هەرێم ڕەزامەندی دا لە قۆناغی یەکەمدا ڕۆژنامەنووسەکان بگەڕێنەوە بۆ ناو کەسوکاریان لە هەولێر و دهۆک و لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا کێشەکە بە تەواوی چارەسەر بکرێت کە ئەمەش ئارەزوو و ویستی کەناڵی NRTبوو
PM:01:58:12/10/2015