گٶڕان داوا دەکات قوباد تاڵەبانی و وەزیرەکانی یەکێتی کارەکانیان هەڵپسێرن

بەرامبەر ئەو هەڵسوکەوتەی پارتی لە دوو رۆژی رابردوودا دژی سەرۆکی پەرلەمان و وەزیرەکانی گۆڕان کردوویەتی، پەرلەمانتارێکی گۆڕان داوا دەکات جێگری سەرۆکی حکومەت قوباد تاڵەبانی و وەزیرەکانی کارەکانیان هەڵپسێرن.

عەدنان عوسمان پەرلەمانتاری پێشووی گۆران لە وتارێکدا کە بۆ سپی ناردووە دەڵێت" پێدانی ماوەی چەند رۆژێک بە پارتی بۆ پاشگەزبونەوە لەو بڕیارانەی پێویستە جێگری سەرۆکی وەزیران کارکردنی خۆی لە ئەنجومەنی وەزیران هەڵپەسێرێت و وەزیرەکانی یەکێتیش بەهەمان شێوە کاری خۆیان لە ئەنجومەنی وەزیران هەڵپەسێرن تا گەڕانەوەی وەزیرەکانی گۆڕان و سەرۆکی پەرلەمان بۆ شوێنی کارەکەی".

دەقی وتارەکە بخوێنەرەوە..



PM:12:55:13/10/2015