سه‌رۆكی ڕێكخراوی سكاڵا‌و چاودێریی چاره‌نوسی نادیاره
شڤان زەنگەنە ئامادەکار و پێشکەشکاری بەرنامەی (ئاراستە) لە رادیۆ نەوا و سەرۆکی رێکخراوی سکاڵا و چاودێری، شوێنبزرە و سەرەڕای بەدواداچوونەکانەكان تائێستا دەزگا ئەمنییەکان بێ ئاگایی خۆیان لە شوێنی ناوبراو راگەیاندووە.
لەمبارەیەوە رۆژنامەنوس نیاز عەبدوڵا دەڵێت: دوای ئەوەی شڤان زەنگەنە بەشداری خۆپیشاندانی بەردەم هۆڵی کۆبوونەوەکانی پێنج لایەنە سیاسییەکە بوو لە 2015.10.8 لە شاری سلێمانی، ئێوارەی هەمان رۆژ لە میانی گفتوگۆی تەلەفۆنیمان پێی راگەیاندم کەوا لە چەندین سەرچاوەی نادیارەوە راستەوخۆ لە رێگای تەلەفۆن و نامەوە هەڕەشەی لێدەکرێت. رۆژانی دواتریش بە بەردەوامی هەڕەشە لە خۆی و خێزان و خانەوادەکەی کراوە، تا راددەی دانانی گوللە بۆی وەک ئاماژەیەک بۆ کوشتنی.
له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه شڤان زه‌نگه‌نه به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌نووسی به‌رده‌م ئۆفیسی سلێمانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێكه‌وتوه، به‌ڵام به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی، له كاتژمێر دووی پاشنیوه‌ڕۆوه مۆبایله‌كه‌ی داخراوه‌و له‌و كاته‌وه ناتوانن په‌یوه‌ندیی پێوه بكه‌ن و چاره‌نووسی كوڕه‌كه‌یان نادیاره.
PM:01:08:13/10/2015