فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق: گۆڕان كۆمەڵێك گەنجی هەرزەكاری هاندا

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، رایگیاند قەیرانی دارای بەهۆی شەڕی داعش و داگیرکردنی سێ یەکی عێراق و بەتایبەتی هەرێمی کوردستان لەماوەی ساڵ و نیوێک و ڕوبەڕو بونەوەی تیرۆرستان بوونە هۆکاری دروست بەنی قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان.

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بەبێ فراکسیۆنە کوردییەکانی دیکە بەیاننامەیەکی لەسەر بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و تێیداهاتووە "هاتنی چەکدارانی داعش و ڕوبەڕو بونەوەی تیرۆرستان بەهۆکاری سەرەکی دەزانێت بۆ دروست بوونی قەیرانی دارای لە هەرێم و دواکەوتنی مووچەی سێ مانگی فەرمانبەران و مامۆستایان و پەکخستنی جموجۆڵە بازرگانیەکان".

فراکسۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەکەیدا ئاماژە بەوەدەکات، کە دواکەوتنی مووچەی سێ مانگی مامۆستایان و فەرمانبەران و خانەنشینان بووبەهۆکاری ئەوەی کە هاوڵاتیانی هەریەکە لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆک خۆپیشاندانی مەدەنی ئەنجامبدەن.

هەروەها فراکسیۆنی پارتی لە بایننامەکەدا دەڵێت، " ئه‌وه‌ی كه‌ جێگای تێڕوانین وتێڕامانه‌ له‌م بابه‌ته‌دا، ئه‌وه‌یه‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌م هه‌له‌یان قۆسته‌وه‌ له‌ ڕۆژانی هه‌ینی وشه‌ممه‌ ویه‌ك شه‌ممه‌ له‌ به‌رواری (٩/١٠/١١/ ی ١٠/٢٠١٥) دا، كۆمه‌ڵێك گه‌نجی هه‌رزه‌كاری خوار ته‌مه‌ن ١٥ساڵیان هاندا وتێكه‌ڵی خۆپیشانده‌رانیان كرد بۆ ئه‌وه‌ی ئاڕاسته‌ ڕاسته‌قینه‌كه‌ی خۆپیشاندانه‌كان به‌ره‌و ئاقاره مه‌ده‌نیانه‌كه‌ی خۆیدا لایدا و ده‌ست كرا به‌ به‌رد باران كردنی باره‌گاكانی حزبی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ شاره‌كانی (قه‌ڵادزێ و سه‌ید سادق و كه‌لار وهه‌ڵه‌بجه‌) وله‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تریشدا، وله‌ هه‌نێ جاریشدا ته‌قه‌ ده‌كرا به‌سه‌ر باره‌گاكانماندا له‌ ئه‌نجامدا بوه‌ هۆی شه‌هید بونی ٢ كه‌س له‌ حزبه‌كه‌مان وبریندار بونی زیاتر له‌ ١٠ كه‌سی تر".



PM:02:07:13/10/2015