ڤیدیۆ...لە ترسی قالۆنچە دەست دەكات بە گریان

ئەكتەری ناسراوی میسری رانیا یوسف لە پرۆگرامێكی تەلەفزیۆندا لە ترس دەست دەكات بە گریان.

رانیا یوسف لە پرۆگرامی (اللیلە دی) كە هونەرمەند ئەروا لە كەناڵی (CBC) پێشكەشی دەكات، لە ترسی بینینی قالۆنچەیەك دەست دەكات بە گریان و باری دەرونی تێكدەچێت.

لە پرۆگرامەكەدا قالۆنچەیەكی دەستكرد لەڕێی دارێكەوە دەخرێتە بەردەم ڕانیا، ئەویش لە ترسدا لەجێگاكەی خۆی هەڵدەسێت و دواتریش دەست دەكات بە گریان.

ئەو ئەكتەرە ئاماژە بەوە دەكات كە ئەو بینین هەموو شتێكی لا ئاساییە، بەڵام لەگەڵ قالۆنچەدا فۆبیای هەیە، گەر بزانێت لە ماڵەكەیدا هەیە ئامادەیە ماڵەگەی چۆڵ بكات.



PM:02:54:13/10/2015