بزانە جگەرە چی لەگەنجانی چین دەكات؟

ژمارەی ئەو كەسانەی جگەرە دەكێشن لە هەڵكشاندایە، ئەمەش وایكردووە ژمارەی قوربانیانی جگەرە بەرەو هەڵكشان بچێت.

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێ كە لە زانكۆی ئۆكسفۆڕد  لەسەر جگەرەكێشان لە چین ئەنجامدراوە، دەركەوتوە لە كۆی سێ گەنجی ئەو وڵاتە دوانیان جگەرە كێشن و لەو ژمارەیەش كەسێكیان گیان لەدەستدات.

بەپێی ئامارەكان لەئێستاندا %75ی گەنجانی چین جگەرەكێشان و زۆرینەشیان لە پێش تەمەنی 20 ساڵییەوە دەستیان بە جگەرەكێشان كردووە، بۆیە پێشبینی دەكرێت بەشێكی زۆر ئەو كەوسانە بەهۆی كاریگەرییەكانی جگەرەكێشانەوە لەتەمەنی 40 بۆ 79 ساڵیدا گیان لەدەست بدەن.

بەڕای پسپۆڕەكان ساڵ لەدوای ساڵ ژمارەی قوربانیانی جگەرەكێشان لە چین بەرەوهەڵكشان دەچێت و پێشبینی دەكرێت لە ساڵی 2030 بگاتە دوو ملیۆن كەس، لە ساڵی 2050شدا قوربانیانی جگەرە لە چین بەرزبێتەوە بۆ 3 ملیۆن كەس.



PM:03:00:13/10/2015