یەکێتی لەگەڵ چوار لایەنەکە دایەو ئامادە نییە وەزارەتەکانی گۆران وەربگرێت

دوای کۆبوونەوەی هەرسێ لایەنی یەکێتی و کۆمەڵ و یەکگرتوو، مەڵا بەختیار وتی  "یەکێتی لەگەڵ چوار لایەنەکەدایەو ئامادە نییە وەزارەتەکان گۆران وەربگرین".

پاش كۆتایی كۆبوونەوەكە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی ھاوبەشدا، مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێڕی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، راگەیپاندراوە ھاوبەشەکەی ھەرسێ لایەنەکەی خوێندنەوە، کە لەشەش خاڵ پێکھاتووە.

خاڵەکان:

یەکەم: چارەسەرەرکردنی کێشەکانی پەرلەمان و حکومەت تا ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی دێت.
دووەم: پشتیوانی مافی مانگرتنی پیشەیی دەکەین بۆ بەدەستھێنانی مافە رەواکانیان و دژی ھەمو گێرەشێوێنییەکین.
سێیەم: ڕاگەیاندنەکان بەتایبەت ڕاگەیاندنی گۆڕان و پارتی، ھاوکاری چارەسەرکردنی کێشەکان بن، نەک زیاتر قوڵکردنەوەیان.
چوارەم: بەلێبڕاوی دژی دوو ئیدارەیین لەکوردستان.
پێنجەم: پەکخستنی ڕۆڵی سەرۆکی پەرلەمان و وەزیرەکانی گۆڕان، پێچەوانەی یاساو ڕێساو رێکەوتنە سیاسییەکانە.
شەشەم: دەستێوەردانی ھەر لایەنێک لەلایەن ھەر لایەنێکی ئیقلیمی دژی ئیرادەی دیموکراسی و یاساییە.
لەوەڵامی پرسیارێکیش سەبارەت بە دابەشکردنی پۆستە وەزارییەکانی گۆڕان بەسەر لایەنەکانی بەشدار لە حکومەتی ھەرێم، مەلا بەختیار بەناوی یەکێتییەوە رایگەیاند کە بەھیچ جۆرێک یەکێتی ئامادە نییە ھیچ وەزارەتێکی گۆڕان بگرێتە دەست.



PM:03:17:13/10/2015