"کۆبوونەوەکەی پارتی‌و یەکێتی ئەنجامێکی ئەوتۆی نەبووە"

کۆبوونەوەی ئەمشەوی نێوان پارتی و یەکێتی لەماڵی کۆسرەت رەسووڵ لەهەولێر ئەنجامێکی ئەوتۆی نەبووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند بەپێی ئەو لێدوانەی هەریەک لە سەعدی پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و مەحمود محەمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا رایانگەیاند " دەرئەنجامی ئەوەی لێدەکرێت پارتی یەکێتی  بەلایەنی کەمەوە نەگەیشتوونەتە ئەنجامێکی ئەوتۆ".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە لەگەڵ ئەوەشدا هەردوو لایەن کۆتایی بەکۆبوونەوەکانیشیان ناهێنن و بایکۆتی یەک ناکەن، لەکاتێکدا ئەوەیان ئاشکرا کرد کە لەهەفتەی داهاتوودا جارێکی تر دوو قۆڵی دادەنیشنەوە.

سەبارەت بەرێککەوتنی نێوان پارتی و یەکێتی لەسەر پرسی حکومەت و پڕکردنەوەی شوێنەکانی گۆڕان، یان بەشداریکردنی یەکێتی لەکابینەیەکی نوێدا، سەرچاوەکەی سپی ئەوەی بەدوور نەزانی، بەڵام جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە هەنگاوێکی لەو چەشنە کاتێکی زۆرتری دەوێت محاڵە لەکۆبوونەوەیەکدا بڕیاری لەسەر بدرێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ لەماڵی کۆسرەت رەسوڵ لەهەولێر وەفدێکی یەکێتی و پارتی بەسەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی و کۆسرەت رەسوڵ کۆبوونەوە.



PM:11:57:13/10/2015