شاناز ئیبراهیم: دەرکردنی وەزیرەکان حکومی قەرەقوشە

شاناز ئیبراهیم ئەحمە بەرگری لە باوکی دەکات و دەڵێت" ئەوەی پارتی لە کابینەی حکومەتی هەرێمدا کردوونی حوکمی قەرەقوشە".

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خوشکی هێرۆ ئیبراهیم ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، وەڵامی میدیاکانی پارتی دەداتەوە کە هێرشیان کردۆتە سەر پرۆژەی سیاسی باوکی و دەڵێت" پارتی تەنیا کاتێک دەتوانێت لە خەونە مەزنەکانی باوکم تێ بگات کە خۆشی توانای بینینی ئەو جۆرە خەونانەی هەبوبێت".

ناوبراو پارتی بەبێ خەبەر ناوزەد دەکات و دەڵێت" لە بێ خەبەران کەشکەک سڵاوات".

لەبڕگەیەکی تری ئەو نووسینەدا کە لەمیدکانی یەکێتی بڵاوکراونەتەوە، شاناز ئیبراهیم دەڵێت" لەم کاتە قەیراناویەدا کە لە لایکەوە شەڕی نەگریسی داعش بەرۆکی گرتووین و برسیەتی و بێ مووچەیی ژیانی لە دانیشتوانی هەرێم تاڵ کردوە و قەیرانی کورسیەکەی سەرۆک یاسا و دیموکراسی شەرمەزار کردوە و خوێن ڕشتن لە خۆپیشانەکاندا ئازادی داوەتە بەر شەق و دەرکردنی وەزیر لە کابینەی حکومەتدا بە حوکمێکی قەرەقۆشی بووەتە مایەی گاڵتەجاری و رێگریکردن لە چوونی سەرۆکی پەرلەمان بۆ هەولێری پایتەخت بە لێدانی زەنگی کودتا دانراوە".

ناوبراو کە بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتیە دەڵێت" ئا لەم کاتە هەستیارەدا کە هەمووان چاوەروانی روونکردنەوە بوون لە پارتی سەبارەت بەو قەیرانانەی کە ئەمرۆ رووبەرووی هەرێمی کردوەتەوە کەچی تازە بە تازە هاتووە و دەڵێت " ئەوەی ئێستا روو دەدات لە تێکدان و گێرەشێوێنی کارێکە کە ٥٠ ساڵ لەمەوپێشەوە لە بەکرەجۆ دەستی پێ کردووە و ئێستا نەوشیروان مستەفا لە گردەکەی زەرگەتەوە هێشتا خەونی جێبەجێ کردنی دەبینێت.. ئەوەی روو دەدات ترۆپکی خەونە نەزۆکەکانی ئیبراهیم ئەحمەدە." 
 



AM:09:51:14/10/2015