کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتیمانیی گۆڕان کۆتایی هات (نوێکراوەتەوە)

ئەمڕۆ جڤاتی نیشتمانی گۆڕان کە باڵاترین دەستەی ناو بزووتنەوەیە لەسەر پرسی خۆپیشاندانەکان و ئیزندانی وەزیرەکانیان و رێگرتن لە سەرۆکی پەرلەمان کە بچێتە هەولێرەوە کۆبوونەوەیەکی گرنگی بەبێ نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزووتنەوەکە كرد.

كۆبوونەوەكەی كەمێك پێش ئێستا كۆتایی پێهات‌و محەممەد تۆفیق رەحیم، بەرپرسی ژووری پەیوەندییە سیاسییەكانی بزووتنەوەی گۆڕان دوای كۆبوونەوەكە بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، كە كۆبوونەوەكەیان تایبەت بووە بە بارودۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان و قەیرانەكان، لەگەڵ دۆزینەوەی شێوازی چارەسەركردنیان.

وتیشی "بەهۆی ئەوەی گفتوگۆمان زۆرە، سبەی هەینیش بەردەوامی بە كۆبوونەوەكە دەدەین".





PM:04:23:15/10/2015