یەکگرتوو دان بەسەرۆکێتی بارزانیدا دەنێت

یەکگرتووی ئیسلامی دوای رێگرتن لەسەرۆکی پەرلەمان و وەزیرەکانی گۆڕان، دان بەسەرۆکێتی بارزانی دا دەنێت. 

سەمیر سەلیم، یاریدەدەری ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆی تەلەڤزیۆنی رووداو، سەبارەت بەپرسی سەرۆکایەتی هەرێم رایگەیاند " هەرچەندە ماوەی یاسایی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەسەرچووە، بەڵام لەڕووی واقیعی بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانە و وەك سەرۆك مامەڵەی لەگەڵ دەكەین". 

لەبارەی پرسی سەرۆکی پەرلەمان و رێگرتن لێی کە نەیانهێشت بچێتە هەولێر، سەمیر سەلیم رایگەیاند" یوسف محەممەد سەرۆكی شەرعی پەرلەمانی كوردستانە و بەڕێكاری یاسای لە پۆستەكەی لانەدراوە". 



PM:11:11:15/10/2015