وتەبێژی حکومەتی هەرێم سەفین دزەیی رایگەیاند""سه‌رۆکوه‌زیران ده‌توانێت هه‌ر وه‌زیرێک بنێرێته‌وه ماڵه‌وه یان داوای ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی لێ بکات".
لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی ئاندۆڵ سەفین دزەیی دەڵێت" سه‌رۆکوه‌زیران ده‌توانێت هه‌ر وه‌زیرێک بنێرێته‌وه ماڵه‌وه یان داوای ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی لێ بکات. به‌ڵام ئه‌و وه‌زیرانه دۆخێکی له‌وجۆره‌یان نه‌بوو. دۆخی ئه‌مانه وه‌ک ئه‌وه‌یه که بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ داوای مۆڵه‌تیان کردبێت. ئه‌مه به‌مانای ده‌رکردن له کار نایه‌ت. ئه‌مه ده‌کرێت وه‌ک مۆڵه‌تێکی زۆر دوورودرێژ ئه‌ژمار بکرێت".
دزه‌یی جه‌ختی له‌وه کرده‌وه که وه‌ک رێ و شوێنێک ناچار بوون ئه‌و هه‌نگاوه بنێن و رووداوه‌که "کێشه‌یه‌کی که‌سی نییه" و رایگه‌یاند: "رووداوه‌کانی سلێمانی و قه‌ڵادزێ دیارن. ئامانجه‌که‌یان دیاره که بریتییه له گواستنه‌وه‌ی ئه‌و پشێوییه بۆ هه‌ولێر و رێگه‌خۆشکردن بۆ ناسه‌قامگیری. ئێمه به‌دڵنیاییه‌وه رێگه به‌مه ناده‌ین. دڵته‌نگین به‌وه‌ی له سلێمانی و ده‌وروبه‌ری رووی دا به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نایه‌ت که 'ماده‌م له‌وێ پشێوی هه‌یه، پێویسته له هه‌ولێریش بوونی هه‌بێت'.
هەروەها ناوبراو دەڵێت" به‌هۆی خۆپیشاندانه‌کانه‌وه باره‌گاکانی پارتی سووتێنراون و پێنج که‌س کوژراون، له ئه‌نجامدا پارتی ئه‌و رێکه‌وتنه‌ی که له‌گه‌ڵ گۆڕان هه‌یبوو هه‌ڵیوه‌شانده‌وه و پێنج وه‌زیره‌که‌ی گۆڕانی له ئه‌رکه‌کانیان دوورخسته‌وه".