نێچیروان بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی ئێران كۆدەبێتەوە

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئێوارەی دوێنێ گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران‌و بڕیارە لەگەڵ عەلی لاریجانی سەرۆكی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی‌و ژمارەیەك لە بەرپرسانی ئەو وڵاتە كۆببێتەوە.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی "فارس" ئێوارەی دوێنی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەشداری لە كۆنفرانسی ئەمنیەتی میونیخ كە بە هاوبەشی ئێران‌و ئەڵمانیا لە تاران بەڕێوەدەچێت گەیشتە تارانی پایتەختی ئەو وڵاتە.

لەپەراوێزی كۆنفرانسەكەدا بارزانی چاوی بە سەرۆكی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی‌و ژمارەیەك لە بەرپرسانی ئێرانی دەكەوێت.



AM:08:37:17/10/2015