گه‌ریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان فرۆکه‌خانه‌یه‌کیان له شاری هه‌رکاری کۆنترۆڵکرد.
ئاژانسی جیهانی توركی بڵاویکرده‌وه "ئه‌مڕۆ 10/17، گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه هێرشیان كرده سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ڵاحەد‌دینی ئه‌یوبی له شاره‌دێی یوكسه‌كۆڤا-ی سه‌ر به شاری هه‌كاریی و بۆ ماوه‌ی زیاتر له كاژێرێك ده‌ستیان به‌سه‌ر ته‌رمینالی فڕۆكه‌خانه‌كەدا گرت".
تا ئێستا له‌لایه‌ن میدیاکانی پارتی کرێکارانی کوردستانه‌وه هیچ هه‌واڵێک له‌سه‌ر ئه‌و چالاکییه بڵاونه‌کراوه‌ته‌وه.
ئه‌و فڕۆکه‌خانه‌یه تازه دروستکراوه‌و له‌و کاته‌وه‌ی شه‌ڕ هه‌ڵگیرساوه‌ته‌وه، گه‌شته‌ناوخۆیه‌کانی بۆ ناو تورکیا تیا وه‌ستاوه.