" مەترسیەکی گەورە روبەڕووی هەرێم دەبێتەوە"

سەرچاوەیەکی کوردی لەبەغداوە رایگەیاند" ئەگەر یاسای بوودجەی ساڵی ٢٠١٦ بەم شێوەیە بڕواتە پەرلەمانی عێراق، هەرێم نە پشکی لە ١٧% دەبێت، نە پارەی پێشمەرگە، نە پارەی دەرمان، نە خۆراکمان نابێت.

ئەو سەرچاوەیە لەبەغدا بە سپی راگەیاند: رۆژی سێ شەممەی ڕابوردوو لەکۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی پرۆژە یاسای بوجەی ۲٠۱٦ کراوەو بڕیار وایە لەڕۆژی یەک شەممەی داهاتوو واتە لەسبەینێ وە کۆبونەوەیەکی نائاسایی سازدەکرێت بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەکەو لەپاشان دەنێرێت بۆ پەرلەمان.

هەروەها وتیشی " ئەگەر ئەوپرۆژەیە بەوبڕگانەی کەتیدا هاتوە معالەجە نەکرێت پێش گەشتنی بەپەرلەمان ئەوا نەهەرێم دەتوانێت پابەند بێت پێیەوە و نە حکومەتی فیدراڵیش دەتوانیت بەبێ پابەندی هەرێم بەتەواوی بڕگەکانیەوە، شایستە دارایەکان بنێرێت بۆ هەرێم، بۆیە هەموو لایەک پێویستە سەکردایەتی سیاسی هێزەسیاسیەکانمان ئاگادار بکەینەوە".

سەرچاوەکەی سپی لەسەر مەترسیەکانی ئەو پرۆژەیەی یاسای بودجە وتی" پشکی ٪۱۷ نابێت وپارەی دەرمان نابێت پارەی گەنم نابێت پشکی پیتاکی خۆراک نابێتو پارەی پێشمەرگەش نابێت".




PM:08:24:17/10/2015