پەکەکە گورزێکی سەربازی قورس لە سووپای تورکیا دەدات

پەکەکە رایدەگەیەنێت لە ناوچەی جۆلەمێرگ لە گەڤەر لەشەڕێکی قورسدا کە تا ئێستا بەردەوامە ٨٦ سەربازی هێزی ئۆپراسیۆنی تورکیا کوژران.

ئەندامی پەیوەندییەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان هەڤاڵ زاگرۆس بە سپی راگەیاند " هێزەکانی تورکیا ویستیان سوود لەئاگربەستی پارتی کرێکارانی کوردستان وەربگرن و لەدوێنێوە لەناوچەی جۆلەمێرگ لە گەڤەر هێرشیان کردە سەر ئەو شوێن و رێگایانەی بە دەست گەریلاوەن".

زاگرۆس کە ئەندامی پەیوەندیەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانە لە درێژەی لێدوانەکەیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد" لە دوێنێوە شەڕێکی قورس لە گەڤەر دەگوزەرێت و تا ئێستا بەردەوامە". ( گەڤەر ٢٠ کم دوورە لەسنوری هەرێمی کوردستانی عێراقەوە).


سەبارەت بە زیانەکانی سووپای تورکیا، هەڤاڵ زاگرۆس وتی" ٨٦ سەربازی تورک لە هێزی ئۆپراسیۆنی حکومەتی تورکیا کە هێزێکی تایبەتی هێرشبەرە کوژراون و بریندارەکانیان زۆر لەوە زیاترە".

ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوە کرد لە شەڕەدا ٩ گەریلا شەهیدبوون.





AM:11:28:18/10/2015