لەسەر فرۆشتنی نەوت، هەرێم‌و بەغدا كۆدەبنەوە
بڕیاروایە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆ لەسەر فرۆشتنی سەربەخۆی نەوتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات.
كاوه محه‌مه‌د، ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و گاز له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بە كەناڵی KNNی رایگەیاند ئه‌مڕۆ لیژنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زیری نه‌وتی عێراق كۆبوه‌ته‌وه و له كۆبونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری نه‌وتی عێراق پێی ڕاگه‌یاندون، له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا وه‌فدێكی حكومه‌تی هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی، بۆ رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم و داهاته‌كه‌ی، ده‌چێته به‌غدا.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی نه‌وت و گاز له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وتیشی، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، شكستی هێناوه له فرۆشتنی سه‌ربه‌خۆی نه‌وت بۆیه جارێكی تر ده‌گه‌ڕێنه‌وه به‌غدا.
PM:03:16:19/10/2015