دوو ئەفسەری دیكەی سوپای پاسداران لەسوریا كوژران

میدیاكانی ئێرانی بڵاویانكردەوە دوو ئەفسەری پلە باڵای سوپای پاسداران لەكاتی شەڕ لەگەڵ چەكدارانی داعش لە سوریا كوژراون.

هەواڵنێری "بەسیجی ئێران" بڵاویكردەوە كە دوو ئەفسەر پلە باڵای سوپای پاسداران بەناوەكانی "موسلم خیزاب"‌و  "مەهدی عەلی دوستی" كە پۆستی بەرزی سەربازییان هەبووە لەشەڕ لەگەڵ چەكدارانی داعش كوژراون.

لەماوەی رابردوودا ژمارەیەك لە فەرماندەكانی سوپای پاسداران لە سوریا كوژران كە یەكێك لەوانە بەناوی "حسێن هەمەدانی" یەكێك لەو پاسدارانە بووە كە لەسەرەتای هاتنەسەر كاری كۆماری ئیسلامی لە ئێران‌و هێرش بۆ سەر رۆژهەڵاتی كوردستان دەستیان لە كوشتاری خەڵكی كورد لەو بەشەی كوردستان بووە.



AM:09:40:20/10/2015