فەرمانی دەستگیركردنی فەتحوڵا گوڵەن دەركرا

داواكاری گشتی ئیستانبول بۆ تۆمەتبارانی دۆسیەی روخاندنی حكومەتی ئەو كاتی ئەردۆغان، لەوانە فەتحوڵا گوڵەن خوازیاری سزای زیندانی هەتاهەتایی بوو.

هەواڵنێری "دۆغان" لقی 13ی دادگای تاوانەكانی ئیستانبول رەزامەندی لەسەر داواكردنی فەتحوڵا گوڵەن سەرۆكی حیزبی خزمەت‌و 67 كەسی دیكە دەربڕی.

ئەم كەسانەلەسەردەمی سەرۆكایەتی رەجەب تەیب ئەردۆغان فایلی دەنگیی گەندەڵی دارایی زۆرێك لە وەزیرەكان‌و كەسە نزیكەكانی ئەرۆدغانیان بڵاوكردەوە.

دادگای ئیستانبول سەرەڕای رەزامەندی خۆی لەگەڵ داواكەی داواكاری گشتی، فەرمانی دەستگیركردنی فەتحوڵا گوڵەنی دەركرد كەنیشتەجێی ئەمەریكا‌و داوای لە وەزارەتی دادی توركیاش كرد لە رێگەی پۆلیسی ئینتەرپۆڵەوە گوڵەن دەستگیر بكەن.



AM:11:40:20/10/2015