"پارتی بەنهێنی ئیمتیازات بۆ یەکێتی‌و سەرکردەکانی هەڵدەڕێژێت"

پارتی دیمکراتی کوردستان بە نهێنی پەیوەندی دەکات بە سەرکردەکانی یەکێتیەوە بەڵێنی ئیمتیازاتی حکومیان پێدەدات، بەڵام تا ئێستا کەس نەچۆتە ژێر باری ئەو بەخشینانەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە بە سپی راگەیاند " چەند رۆژێکە لەو کەسانەوە کە نزیکن لەخودی بارزانیەوە، بەتایبەتی کەسەکانی بنەماڵکەی خۆی، پەیوەندی جیاجیا دەکرێت بە سەرکردەکانی یەکێتیەوە ئیمتیازاتیان بۆ هەڵدەرێژرێت، بەتایبەتی پێدانی پۆستی حکومی".

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە پارتی لای چەند سەرکردەیەکی یەکێتی ئامادەی خۆی پێشان داوە کە ئەوان ئامادەن لە رێککەوتنی ستراتیژی زیاتر بدەن بەیەکێتی کە کۆنتر لە حکومەتی نیو بە نیودا پێیان دابوون.

سەرچاوەکەی سپی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد بەرپرسانی پارتی" جص نبچ"ی سەرکردەکانی یەکێتی دەکەن و باسی پێدانی ژمارەیەک وەزارەتیان لەگەڵدا دەکەن، هەروەها ناوی وەزارەتەکانیش لەگەڵ ئەو سەرکردانەی یەکێتی باس دەکەن کە بۆیان دەستنیشان کردوون، بەڵام تا ئێستا بە پێی زانیارییەکانی سپی هیچ کام لەبەرپرسانی یەکێتی بەڵێنیان نەداوە بە پارتی تا ئەو پۆستانە وەربگرن و، ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە کە بڕیار لەسەر ئەو پرسە دەگەڕێتەوە بۆ بڕیاری مەکتەبی سیاسی یەکێتی.

لەنێو ئەو وەزارەتانەدا باس لە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و وەزارەتی پێشمەرگەو جێگری بارزانی بۆ کاروباری سەربازی هەرێم و وەزارەتی ناوخۆ دەکرێن.   



PM:02:58:20/10/2015