حكومه‌تی ئه‌مریكا له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت" له‌كاتێكدا ئه‌م گفتوگۆیانه به‌رده‌وامن، ئه‌و هێشتا ئه‌و رۆڵه جێبه‌جێده‌كات و له‌ڕوانگه‌ی ئێمه‌شه‌وه، ئه‌و به‌سه‌رۆك داده‌نرێت له‌كاتێكدا ئه‌مه به‌رده‌وامه".
له‌وه‌ڵامی په‌یامنێری رووداو گوته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جۆن كێربی دەڵێت " له‌كاتێكدا ئه‌م گفتوگۆیانه به‌رده‌وامن، ئه‌و هێشتا ئه‌و رۆڵه جێبه‌جێده‌كات و له‌ڕوانگه‌ی ئێمه‌شه‌وه، ئه‌و به‌سه‌رۆك داده‌نرێت له‌كاتێكدا ئه‌مه به‌رده‌وامه".
جۆن كێربی له‌سه‌ر به‌شداریکردنیان له‌گفتوگۆکان ئه‌و پرسه‌دا وتی " به‌دڵنیاییه‌وه بانگهێشتكراین بۆ هه‌ندێك له گفتوگۆكانی سه‌ره‌تا و سوپاسگوزاربووین بۆ ئه‌و ده‌عوه‌تانه و رۆشتین. به‌ڵام دواجار ئه‌مانه بڕیارگهلێكن تا سیاسه‌تمه‌داره‌كانی ناوخۆ بیده‌ن و ئێمه‌ش رێزی ئه‌وه ده‌گرین".