ئەمەریكا‌و ئێران نێچیرڤان بارزانی دەنێرن بۆ بەغدا

لەژێر فشاری ئێران‌و ئەمەریكا‌و شكستی سیاسەتی نەوتی هەرێم، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم بەرەوە بەغدا دەڕوات.

راپۆرتە رۆژنامە رۆژئاواییەكان ئاماژە بەوەدەكەن كە یەكێك لەمەرجەكانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی لەگەڵ ئەمەریكادا كە بۆ ئەوەی نەچێتە میحوەری روسیاوە، داوای كردوە كە ئەمەریكییەكان رێگریی بكەن كە هەرێمی كوردستان كە نەوت سەربەخۆ بفرۆشێت.

لەلایەكی تریشەوە لەدوا سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ تاران، بەرپرسانی ئێران پێیان راگەیاندوە كە پێویستە هەرێم لەگەڵ بەغدا رێكبكەوێت، ئەمە لەكاتێكدایە كە تا ئێستا داهاتی نەوتی هەرێم نەیتوانیوە بڕی پارەی پێویست بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابین بكات.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست سپی كەوتووە، لەسەرچاوەیەكی نزیكی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە، لە چوونی نێچیرڤان بارزانیدا بۆ بەغدا، رێكەوتنێكی تری نەوتیی نێوان هەرێم‌و بەغدا ئیمزا دەكرێت‌و بەوپێیەش جارێكی دیكە نەوتی هەرێم لە رێگای كۆمپانیای سۆمۆوە دەفرۆشێتەوە، بەرامبەر ئەوەش بەغدا پشكی 17% لە بودجەی عێراق رەوانەی هەرێم دەكات.



PM:02:27:21/10/2015