پارتی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە دەبێت، د. یوسف محەمەد لەسەرۆکی پەرلەمان لابدرێت، ئەمڕۆ محەمەد تۆفیق رەحیم رێکخەری ژووری پەیوەندیەکانی گۆڕانیش دووپاتی کردەوە بەهیچ جۆرێک مەرجی گۆڕینی د.یوسف محەمەد لەسەرۆکی پەرلەمان قبوڵ ناکەن.
فازل میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ تەلەفزیۆنی زاگرۆس، جەختی لەسەر لادانی د. یوسف محەمەد لەسەرۆکی پەرلەمان کردەوە، محه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم ڕێكخه‌ری ژووری په‌یوه‌ندییه دبلۆماسییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش تاكید ده‌كاته‌وه، هیچ مه‌رجێك قبوڵ ناكه‌ن به‌تایبه‌ت مه‌سه‌له‌ی گۆڕینی سه‌رۆكی په‌ڕله‌مان.
محەمەد تۆفیق بە میدیا بزووتنەوەی گۆڕانی راگەیاند" بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان زۆر به‌ڕاشكاوانه هه‌ڵوێستی خۆی وه‌ك چۆن له‌پێشووتردا ڕایگه‌یاندووه دوپاتی ده‌كاته‌وه‌كه ئه‌وان هیچ مه‌رجێك قبوڵ ناكه‌ن به‌تایبه‌ت مه‌رجی گۆڕینی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و به‌پێوستی ده‌زانن هه‌رچی زوه ئه‌و په‌رله‌مانه به‌سه‌رۆكایه‌تی یوسف محه‌مه‌د سادق ده‌ست به‌كاره‌كانی خۆی بكاته‌وه ".
ئاشكراشی ده‌كات بزوتنه‌وی گۆڕان ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه داوای له‌لایه‌نه‌كان كردوه لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ڕوهداوهكان پێكبهێنن، بۆ ئاشكراكردنی ڕاستییه‌كان كه كێ هۆكاری دورستبوونی پێشووی بوه. ( بەپێی زانیارییەکانی سپی داوای لە یەکێتی کردووە لیژنەی لێکۆڵینەوە پێکبهێنرێت، بەڵام ئەو لایەنە بەڵێن دەدات و بەکردەوە هەنگاو بۆ دروستکردنی لیژنەیەکی لەو شێوەیە نانێت).