جەمیل بایک بۆ پارتی: هەڵە بەهەڵە چارەسەرناکرێت

سەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان، جەمیل بایک دەڵێت" بۆچی ئەندامانی پەرلەمان و سەرۆکی پەرلەمان ڕێگەیان نەدرا بچنە هەولێر؟ تەنانەت ئەگەر پارتی دیموکراتی کوردستان گۆڕان بەوە تۆمەتبارکات کە هەڵەی دژ بە پارتی کردووە، ئەوە با ئەوە بزانن کە هەڵە بە هەڵە چارەسەر ناکرێت".

جەمیل بیک هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی پاسەوان، لەسەر رێگرتنی پارتی لە سەرۆکی پەرلەمان، دەڵێت ''بۆچی ئەندامانی پەرلەمان و سەرۆکی پەرلەمان ڕێگەیان نەدرا بچنە هەولێر؟ تەنانەت ئەگەر پارتی دیموکراتی کوردستان گۆڕان بەوە تۆمەتبارکات کە هەڵەی دژ بە پارتی کردووە، ئەوە با ئەوە بزانن کە هەڵە بە هەڵە چارەسەر ناکرێت، ناتوانیت هەڵەکانی خۆت بەئاماژەکردن بە هەڵەی کەسێکی تر بشاریتەوە، هیچ کەسێک نابێت مافی ئەوە بەخۆی بدات کە دەستکەوتە نیشتمانییەکانمان لاواز بکات، باشووری کوردستان دەستکەوتێکە هەرچەندە گەندەڵیشی تیادا دەکرێت، بەڵام نابێت ڕێگە بە دەستێوەردانی دەرەکی بدەین، هەموو حزبەکان پێویستە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان لەپێش بەرژەوەندیە حزبیەکانیانەوە دانێن، گەلی باشووری کوردستان نابێت ڕێگە بە حزبەکان بدات بەرژەوەندی نیشتمانی لەپێناو دەستکەوتە بچووکەکانیاندا بخەنە مەترسییەوە.''

جەمیل بایک سەبارەت بە ڕوداواکانی باشووری کوردستان دەڵێت"'کاتێک کە قەیران هەبێت خەڵکی خۆپیشاندان دەکەن و ئەوەش مافێکی سروشتی خۆیانە و بزوتنەوەیەکی دیموکراتیانەیە، پارتی دیموکراتی کوردستان پێویستە کەموکوڕییەکانی خۆی ببینێت و هیچ کەسێک نابیت خۆپیشاندانەکان کپ بکاتەوە، ئەوەش کۆمەڵگا بەرەوپێش دەبات".



AM:12:13:23/10/2015