ڤیدیۆ.. لەشاری ورمێ ژمارەیەك تورك سوكایەتی بە كورد دەكەن

لە پێشبڕكێیەكی یاری بالە لەشاری ورمێی رۆژهەڵاتی كوردستان ژمارەیەك تورك سوكایەتی بە كورد دەكەن‌و هوها‌و جنێو بە هاوڵاتییەكی كوردی رۆژهەڵات دەدەن.

بەپێی گرتە ڤیدیۆییەكە ئەو هاوڵاتییە كوردە ئەندامی خێزانی یاریزانێكی كوردە كە ئەندامی هەڵبژاردەی بالەی ئێرانە بەناوی فەرهاد پیرۆتی خەڵكی شاری مەهاباد.

ژمارەیەك هاندەری تورك كاتێك ئەو هاوڵاتیە كوردە دەبینن بە هوها‌و جنێودان دەستی بۆ رادەكێشن.

پێشتریش لە چەندین شوێنی بەرچاوی شاری ورمێ لەلایەن توركە شۆڤینییەكانەوە لافیتە هەڵوسرا بوو كە تێیدا داوای لەكورد دەكرد لە ورمێ بچنە دەرەوە.





PM:08:53:24/10/2015