"لە ئێستادا هەر وەفدێکی کوردی بێت بۆ بەغدا شەرعیەتی نییە"

سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند" تا شەرعیەت نەگەڕێتەوە بۆ پەرلەمانی داگیرکراو هیچ دەستەو تاقمێک شەرعیەتی ئەوەی نیە بەناوی خەڵکی کوردوستانەوە دانوستان لەسەر سەرچاوەکان و سامانی کوردستانەوە بکات".

ئەحمەدی حاجی رەشید سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە ڵێدوانێکدا بۆ سپی رایگەیاند" لە ماددەی ۱۱۱ دەستوری فیدراڵدا هاتوە نەوت غاز موڵکی گەلانی عێراقە و لەبەر ئەوەی لەهەرێمدا دەستور نیە بۆیە دەکرێت بڵین نەوت و غازی هەرێم موڵکی گەلی کوردوستانە لەئیستەدا بەبڕوای من تا شەرعیەت نەگەڕێتەوە بۆ پەرلەمانی داگیرکراو هیچ دەستەو تاقمێک شەرعیەتی ئەوەی نیە بەناوی خەڵکی کوردوستانەوە دانوستان لەسەر سەرچاوەکان و سامانی کوردستانەوە بکات سازشی لەسەر بکات".

ناوبراو پێیوایە "دواجار ئەوە پەرلەمانی کوردستانە دەبێت ڕەزامەندی دەربڕێت لەسەر هەر ڕکەوتنێک کە دەکرێتلەگەڵ بەغدادا".

ئەم لێدوانەی سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی و بڕیاردەری لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق لە کاتێکدایە چەند رۆژێکە دەنگوباس لەهەرێم گەرمە کە نێچیرڤان بارزانی بە سەرۆکایەتی وەفدێک لەسەر پرسی نەوت و بودجە دەچێتە بەغدا.



PM:10:00:25/10/2015