ساڵی خوێندنی ٢٠١٤- ٢٠١٥ بە ( عدم رسوب) هەژمار دەکرێت

وەزیری خوێندنی باڵا لەگەڵ سەرۆکی زانکۆکانی کوردستان کۆدەبێتەوەو بڕیار دەدەن ساڵی ( ٢٠١٤ – ٢٠١٥) بە ساڵی ( عدم رسوب ) هەژمار بکرێت.

بە مەبەستی تاوتوێکردنی چەند بابەتێکی پەیوەست بە خوێندن لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێکەوتی (٢٦/١٠/٢٠١٥) بە سەرپەرشتیی د. یووسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی کۆ بووەوە.

لەو کۆبونەوەیەدا  د. یووسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا دوای ئاماژەکردن بە بارودۆخی سیاسی، ئابووری، ئەمنی ئێستای هەرێمی کوردستان، پێشنیازی کرد ئەنجومەنی وەزارەت بڕیار بدات ساڵی خوێندنی (٢٠١٤-٢٠١٥) بە ساڵی نەکەوتن (عدم رسوب) ئەژمار بکرێت، دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، ئەنجومەنی وەزارەت پێشنیازەکەی وەزیری خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی پەسند کرد و، بڕیاری دا ساڵی خوێندنی (٢٠١٤-٢٠١٥) بە ساڵی نەکەوتن (عدم رسوب) ئەژمار بکرێت.

بەڵام ئەنجومەنی وەزارەت بڕیاری ئەوەشی دا   کەئەو بڕیارە ئەو خویندکارانە ناگرێتەوە کە بە هۆی قۆپیە (غش)، یان لەلایەن لیژنەی بەرزەفت (ئینزیبات)ـەوە بڕیاری کەوتنیان بۆ دەرچووە.



PM:04:22:26/10/2015