بایکۆتکردنی زانکۆی سلێمانی بەردەوام دەبێت
مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی هەر دوو راگەیەنراوەكەی نوێنەرانی مامۆستایانی زانكو وەزیری خوێندنی باڵا رەتدەكەنەوەو رایدەگەیەنن لە بایکۆتکردنی ھۆڵەکانی خوێندن بەردەوام دەبن و دەستەیەکی سەربەخۆش پێکدەھێنن.
ئەمڕۆ ٢٦ / ١٠ / ٢٠١٥، پتر لە ١٥٠ مامۆستای سکوڵە جیاجیاکانی زانکۆی سلێمانی، لە ھۆڵی ڕاپەڕینی زانکۆ کۆبوونەوە.
بەگوێرەی راگەیاندراوێکی دەستەی مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی، لە کۆبوونەوەکەدا بە تێکڕای دەنگ بڕیاریاندا:
١- بایکۆتکردنی ھۆڵەکانی خوێندن بەردەوام بێت.
٢- ھەردوو ڕاگەیەنراوی نوینەرانی مامۆستایانی زانکۆ و وەزیری خوێندنی باڵا ڕەتبکەنەوە و بە ھیچ شیوەیەک لەگەڵیدا نین.
٣- دامەزراندنی دەستەیەکی سەربەخۆ بەناوی (دەستەی مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی).
وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر دواکەوتنی موچە، زیاتر لە دوو ھەفتەیە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی، بایکۆتی ھۆڵەکانی خوێندنیان کردووە.
PM:05:58:26/10/2015