هەفتەی داهاتوو موچەی ئەم وەزارەتە دابەش دەكرێ

وا بڕیارە رۆژی یەك شەممەی داهاتوو موچەی مانگی تەموزی مامۆستایانی وەزارەتی خویندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەش بكرێت.

بە پێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عەباس ئەكرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، دوای هەوڵە بەردەوامەكان وەزارەتەكەمان بۆ دابینكردنی موچەی مانگی (٧) مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی.

ئەمڕۆ لەسەروی خۆمان ئاگادار كراینەوە كە ڕۆژی یەك شەممەی داهاتوو كە دەكاتە ڕێكەوتی (١/١١/٢٠١٥) موچەی مانگی تەموزی مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی دابەش دەكرێت.



PM:01:20:27/10/2015