پارتی بەوەکالەت جێگای وەزیرەکانی گۆڕانی پڕکردەوەو کەریم شەنگالی بەوەکالەت کرد بە وەزیری پێشمەرگەو رابەر سدیق کرا بە وەزیری دارایی وعەلی سندی کرا بەوەزیری پیشەسازی و بازرگانی و پشتوان سادقیش کرا بە وەزیری ئەوقاف.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە هەولێرەوە بە سپی راگەیاند بە فەرمانی نێچیرڤان بارزانی جێگای وەزیرەکانی گۆڕانی بە وەزیر و کادیرەکانی پارتیەوە لە ئەنجومەنی وەزیران پڕکردەوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە دانانی وەزیرەکانی پارتی لە جێگای وەزیرەکانی گۆڕان دوای ئەوە دێت کە وەزیرەکانی لایەنەکانی یەکێتی و کۆمەڵ و یەکگرتوو ئامادە نەبوون وەزارەتەکانی گۆڕان وەربگرن.