وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان محەمەد تۆفیق لەسەر جێگا گرتنەوەی وەزیرەکانی گۆڕان لەلایەن پارتیەوە وتی" ئەو کارە نایاسییەو بە هەموو جۆرێکیش رەتیدەکەینەوە و قەیرانەکان قۆڵتر دەکاتەوە".
محەمەد تۆفیق ڕەحیم وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان بە سپی راگەیاند " پارتی بەو کارەی ئەمڕۆ ئەنجامیدا، سەلماندی کە ھەموو ڕێکارێکی نایاسایی ئەنجام دەدات".
وتەبێژەکەی گۆڕان نەیشاردەوە کە پێشبینی جۆرە هەنگاوێکی لەو شێوەیەی پارتی دەکردو وتی"ئەو کارەی پارتی لە بەرامبەر وەزیر و بریکار و بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتەکانی گۆڕاندا کردویەتی، نایاساییە و بەھەموو جۆرێکیش ڕەتیدەکەینەوە".
ئەمڕۆ بە بڕیاری نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە چەند وەزیرێکی پارتی بە وەکالەت جێگای وەزیرەکانی گۆڕان لە کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێم پڕکرانەوە کە رۆژی ١٠/١١ ئیزندران.