تورکیا بە ئاشکرا هێرشی سەربازی دەکاتە سەر رۆژئاوا

سووپای تورکیا بە بەرچاوی کۆمەڵگای نێودەوڵەتیەوە بە ئاشکرا هێرشدەکاتەوە سەر بنکەکانی شەڕڤانانی رۆژئاوا، ئەحمەد داود ئۆغلووش شەوی رابردوو بە ئاشکرا دانی بەو هێرشانەدا نا. 

ناوەندی راگەیاندنی یەپەگە لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند" سوپای توركیا بە چەكی قورس بنكەكانی شەرڤانیان لە شاری گرێسپی بۆردوومان کردووە، کاژێر 11:00 ی پێشنیوەڕۆی رۆژی سێشەممە 27 ی تشرینی یەكەمی 2015، سوپای تورک لە رۆژئاوای گرێسپی بنكەكانی بۆردوومانكردین، دواتر کاژێر 06:15 خولەك و 06:30 خولەكی ئێوارە، سوپای تورک ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی رەوانەی سنووری شاری گرێسپی کرد و بە چەکی قورس چەند بنكەیەكی بۆردوومانكردین. 

بەپێی روونكردنەوەكەی  یەپەگە،" لە کاژێر 7:30 ی خولەكی ئێوارە، سوپای تورکیا پێگەكانی لە سنوورەكانی نێوەند و رۆژئاوای گرێسپی بۆردوومانكردوون".

سەرۆک وەزیرانی تورکیا شاەی رابردوو ئەو هێرشانەی بۆ میدیاکانی تورک پشتڕاستکردەوە، میدیا رۆژئاواییەکان و چاودێرانی سیاسی پێیانوایە ئەمە کارتێکی هەڵبژاردنە ئاکپارتی پەنای بۆ دەبات تا لە هەڵبژاردنەکەی ١١/١ سوودی لێوەربگرێت.



AM:08:35:28/10/2015