قاسم سلێمانی زیاتر لە هەزار حەشدی شەعبی عێراق رەوانەی سوریا دەكات

بەفەرمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، هەزار‌و 100 میلیشیای شیعەی عێراق بۆ شەڕ دژی چەكدارانی داعش گەیشتە پارێزگای حەڵەب لەسوریا.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی (مرصد) قاسم سلێمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران ئەم میلیشیا شیعانەی لە هێزی (ئەبولفەزڵ عەباس) كە بەشێك لەهێزی حەشدی شەعبی عێراق، رەوانەی حەڵەب كردوە.

میلیشیا شیعەكان كە گەیشتونەتە حەڵەب چاوەڕێی فەرماندە ئێرانی‌و روسیەكانن تا شەڕ لەگەڵ داعش لە و پارێزگایەی سوریا دەست پێبكەن.



PM:03:01:28/10/2015