یەكێتی لەسەر پۆستەكەی هەڤاڵ ئەبوبەكر خۆی یەكلایی دەكاتەوە

‌هەڤاڵ ئەبوبەكر
لێپرسراوی مەڵبەندی یەكی سلێمانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە لێدوانێكدا هەڵوێستی حیزبەكەی لەسەر پۆستی پارێزگاری سلێمانی بۆ د. هەڤاڵ ئەبوبەكر راگەیاند.

لەتیف شێخ عومەر لێپرسراوی مەڵبەندی یەکی سلێمانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کە ھاوکات ئەندامی وەفدی یەکێتیش بوو بۆ ڕێکەوتن لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان لەحکومەتی خۆجێیی سلێمانی، ڕونکردنەوەی پێویستی خستەڕوو.

لەتیف شێخ عومەر، لەتیف شێخ عومەر لێپرسراوی مەڵبەندی یەکی سلێمانی یەکێتی بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕایگەیاند، بەدرێژایی مێژوو یەکێتی ھەمیشە سەرڕاست بووە لەجێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکان لەگەڵ ھاوپەیمانەکانی و سەرڕاستیش بووە لەپرۆسەی سیاسیدا، ئەوەی وتبێتی جێبەجێی کردووە.

بەرپرسەکەی یەکێتی لەسلێمانی، جەختی لەجێبەجێکردنی سەرجەم ئەو خاڵانە کردەوە کە لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان لەسەری ڕێکەوتوون، ئەو وتی:"بۆ پۆستی پارێزگاری سلێمانی و سەرجەم پۆستەکانی دیکەی پارێزگاکە، ئێمە ڕێکەوتنێکمان لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان ھەیەو بەسەرڕاستیش جێبەجێی دەکەین".

زیاتر لەبارەی پۆستی پارێزگاری سلێمانیەوە ڕونکردنەوەی ڕاگەیاندو وتی:"ھەرکاتێک وادەی ئاڵوگۆڕ بێت لەپۆستی پارێزگارو قائیمقام و پۆستەکانی دیکەی پارێزگای سلێمانی، ئێمە وەک یەکێتی ڕێکەوتنەکەمان بەسەرڕاستی جێبەجێدەکەین".



PM:03:38:28/10/2015