لەسەر فرۆشتنی نەوتی هەرێم بە ئیسرائیل، بەغدا داوای یەك ملیار دۆلار غەرامە دەكات

بەهۆی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كورستان بە وڵاتی ئیسرائیل، حكومەتی بەغدا سكاڵایەكی یاسایی دژی توركیا لە  دادگای نێودەوڵەتی تۆمار كرد‌و داوای غەرامەی یەك ملیار دۆلار دەكات.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی (النشرە) بەرپرسێكی وەزارەتی وزەی توركیا كە ناوی ئاشكرا نەكراوە وتویەتی فرۆشتی نەوتی هەرێمی كوردستان لەرێگەی توركیا‌و لە بازارەكانی جیهان بەردەوامە‌و بەوتەی ئەو سەرچاوەیە لەبنەڕەتدا ئەو نەوتە دەگاتە وڵاتی ئیسرائیل. بە بۆنەوە حكومەتی بەغدا سكاڵای لەسەر توركیا تۆمار كردوە‌و دوای غەرامەی یەك ملیار دۆلار دەكات.

ماڵپەڕی "توركیای ئەمرۆ" لەزاری ئەو سەرچاوەیەیەو راگیەیاند كە حكومەتی بەغدا سكاڵایەكی لە دادگای نێودەوڵەتی لەپاریس دژی توركیا تۆمار كردوە، چونكە بەوتەی ئەو گواستنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی گواستنەوەی نەوتی عێراق توركیا‌و لە گەڵ رێكەوتنی نێوان هەر دوو وڵات ناتەبایە.



PM:04:19:28/10/2015