لەسەرتاسەری شارەکانی باشووری کوردستان باران بارین بەردەوام دەبێت و ئەمڕۆ ١٠/٢٩ دەوامی فەرمی لەشارەکانی خانەقین و کەلار راگیرا.
پلەی گەرمای شارەکانی باشوری کوردستان بەردەوامە لە نزمبوونەوەو ئەمڕۆ سلێمانی پلەی گەرما ١٧ پلەیە، لە هەولێر ٢٠ پلەیە، لە دهۆک ١٨ پلەیە، لە کەرکوک ٢٠ پلەیە.