نێچیرڤان بارزانی بڕیارێکی تر دژی گۆڕان دەدات

سەرۆکی حکومەتی هەرێم یەکێک لە وەزیرەکانی پارتی لە جێگای وەزیری دارایی، رێباز محەمەد دادەنێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ناو ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمەوە بە سپی راگەیاند" بڕیارە بەمزووانە نێچیرڤان بارزانی نەورۆز مەولود محەمەد وەزیری شارەوانی و گشتوگوزار بە وەکالەت بکات بە وەزیری دارایش".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد بەم هەنگاوەی نێچیرڤان بارزانی سەرجەم پۆستەکانی گۆڕان لەناو حکومەتی هەرێمدا پڕ دەکاتەوە، سەرەتا لەبری وەزیری پێشمەرگە، کەریم سنجاری بەوەکالەت بۆ ئەو وەزارەتە دەستنیشانکرد، لەبری وەزیری ئەوقافیش، د. پشتیوان سادق بەوەکالەت کرد بە وەزیری ئەوقاف،  عەلی سندی کرا بەوەزیری پیشەسازی و بازرگانی، ئەندازیار نەورۆز مەولودیش دەکرێتە وەزیری دارایی.   



AM:11:12:29/10/2015