"بارزانی بانگەشەی دەوڵەتی كوردی بۆ جوڵاندنی عاتیفەی خەڵك بەكار هێناوە"

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دەڵێت "لەزاری كاك مەسعود بارزانییەوە دەركەوت كە دروستبوونی دەوڵەتی كوردی مەحاڵە".

ئەبوبەكر هەڵەدنی، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە نوسێنێكدا دەڵێت:
لەزاری کاک مەسعود بارزانیەوە دەركەوت كە ،،،،،
دروست بونی دەوڵەتی كوردی مەحاڵە ،،،،،،
وەدەركەوت كە ئەم بانگەشەیە كارتی فشاربوە،،،،،،،،
بۆ جوڵاندنی عاتیفەی خەڵكی کوردستان .
كەواتە كاتێ نەتوانین دەوڵەتی كوردی راگەیەنین
ئەبێ لەگەڵ حكومەتی بەغداد بە ناجاری رێک بكەوین .....


لەلایەكی ترەوە ئەمرۆ ئەبوبەكر هەڵەدنی، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو نەشتەرگەرییەكی سەركەوتووی بۆ ئەنجام دراوە‌و بە پێی نوسراوەیەك لە پەیجی فەرمی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك، لە ئێستادا باری تەندروستی جێگیرە.



PM:01:47:29/10/2015