وەزیرەکانی گۆڕان سەرباری ئەوەی دەرکران و شوێنەکانیشیان پڕکرایەوە، هیچ قسەیەکیان نەکرد، سەرۆکی دەستەی وەبەرهەمهێنان یەکەم بەرپرسی ئەو حیزبەیە هاتە دەنگ.
ڕێبوار خەلیل هیدایەت، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستانی دورخراوە، لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، بەناونیشانی (بۆ بەردەم ڕای داواکاری گشتی، ڕای گشتی، وەبەرهێنەران) بابەتێکی نووسیووەو، تیایدا هاتووە "سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان به فه‌رمانی هه‌رێمی داده‌نریت تا ئه‌و كاته‌ی سه‌رۆكێكی هه‌ڵبژێردراوی شه‌رعی فه‌رمانی هه‌رێمی بۆ كه‌سیكی تر ده‌رده‌كات، كه‌س نا‌توانیت به‌ناوی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌ربه‌رهێنانه‌وه هیچ كاریك ئه‌نجام بدات جگه له ئێمه".
ناوبراو ئەوەشی نووسیوە "هه‌ر كارێك به‌ناوی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانه‌وه ئه‌نجام بدریت و ئیمزا بكرێت نایاساییه و پێویسته له داهاتوو دا هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه".
لەبەشێکی تری نووسینەکەیدا هاتووە "چونكه ئێمه نه مۆڵه‌تمان وه‌رگرتووه و نه فه‌صل كراوین و نه مردووین تا شوێنه‌كه‌مان به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ببرێت".
لەگەڵ دەرکردن و پڕکردنەوەی شوێنی وەزیرەکانی گۆڕان، نێچیرڤان بارزانی د. نوری عوسمانی کرد بەسەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان بەوەکالەت.