کێ لەپشت ئاشتی هەورامیەوەیە؟

پەرلەمانتارێک ئاشکرای دەکات کەسێک لەپشتی ئاشتی هەورامیەوەیە بە ئەسڵ پاکستانیە.

عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری گۆڕان رایدەگەیەنێت" کەسێکی پاکستانی بەناوی مورتەزاوە لەپشتی ئاشتی هەورامیەوەیە لە فرۆشتن و بەبازاڕکردنی نەوتی کوردستان".

ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت " ئەو کەسە پاکستانییە ژیانی پڕە لە گومان و دوو مانگە یاداشتێکم بۆ سەرۆکی حکومەت لەسەر ئەم کەسە ناردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێکم نەبووە".



PM:06:01:31/10/2015