هەڵبژرادنی تورکیا دەستیپێکرد

بەیانی ئەمڕۆ ١١/١ بنکەکانی دەنگدان لە ٨١ پارێزگای ئەو وڵاتە کرانەوە لەباکوری کوردستان تا کاژمێر ٤ پاشنیوەرۆ بەردەوام دەبێت، لەشارەکانی تر تا کاتژمێر ٥ ی پاشنیوەرۆ.

لە هەڵبژاردنی ئەمڕۆدا لەناو تورکیادا ٥٤ ملیۆن و سەد هەزار بەشدار  دەنگدەر بەشدار دەبن، نزیکەی ٣ ملیۆن هاوڵاتیش لەدەرەوەی تورکیا بەشدار دەبن و ١٦ حیزب و ٢١ کاندیدی سەربەخۆ بۆ بەدەسهێنانی ٥٥٠ کورسی کێبەرکێ دەکەن.

لەو پارتە گەورەو دیارانەی بەشدارن، ئاک پارتی ( پارتی دەسەڵاتدار ) ئەو حیزبە هەوڵدەدات ٢٦٧ کورسی بەدەستبهێنێت بۆئەوەی بەتەنها حکومەت پێکبهێنێت.

پارتە کوردیەکە ناسراوە پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لەساڵی ٢٠١٢ دروستبووە، پارتێکی سەرتاسەریە، بەڵام دەنگی زۆری ئەم پارتە لەناوچە کوردیەکان، لە هەڵبژرادنی ٧ ی حوزەیراندا توانی ٨٠ کورسی بەڕێژەی زیاتر ١٣% بەدەستنهێنێت. ئێستا هەوڵدەدات ئەو رێژەی لە ١٠% سەرلەنوێ ببڕێت تا بچێتەوە پەرلەمان. 

پارتی گەلی کۆماریی (جەهەپە) کۆنترین پارتی تورکیا لە ساڵی ١٩٢٣ ەوە دروستبووە، بنکەی جەماوەری ئاو پارتە لەشارەکانی رۆژئاوای تورکیایە. گەورەترین هێزی ئۆپۆزسیۆنە.

پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرست (مەهەپە) پارتێکی توندرەوی نەتەوەییە زۆر دژی دۆزی کوردە لە هەڵبژاردنەکەی ٧ی حوزەیرانی دا توانی 16% بەدەست بهێنێت.



AM:09:26:01/11/2015