قەرەیلان: ئەردۆغانو ئاكەپە بەرپرسی مەرگی 1957 كەسن
موراد قەرەیلان، ئەندامی سەركردایەتی پەكەكە رایگەیاند رەجەب تەیب ئەرۆدغان، سەرۆك كۆماری توركیاو پارتەكەی بەرپرسیارن لە مەرگی زیاتر لەدوو هەزار كەس لە توركیا.
قەرەیلان لە دیمانەیەكدا لەگەڵ فوراتنیوز سەبارەت بە دوا رووداوەكانی توركیاو هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی ئەو وڵاتە رۆژی یەكی نۆڤامبر كە رۆژی جیهانیی كۆبانێیە بە رۆژی شكستی داعشو ئاكەپە ناولێدەباتو دەڵێت: رۆژی 1/11/2014 كاتێك پرۆسەی لەناوبردنی داعش دەستی پێكرد، پرۆسەی لەناوچوونی ئاكەپەش دەستی پێكردو هیوادارم نەتەوەكانی توركیا بەرۆحی بەرخۆدانی كۆبانێ لەهەڵبژاردنەكاندا لەناوچوونی ئاكەپە یەكلایی بكەنەوە.
قەرەیلان هەروەها سەبارەت بە زیانەكانی سێ مانگی رابردوو لە شەڕ لەگەڵ هێزەكانی توركیا وتی لەم ماوەیەدا 1561 هێزی پۆلیسو سەربازی تورك كوژراونو 498 كەسیش برینداربوون. هاوكات 169 گەریلا شەهید بوونو 7 گەریلاش بە برینداری بە دیل گیراون كە ئەردۆغانو حیزبەكەی بەرپرسیارن لە كوژرانی ئەم كەسانە.
PM:03:01:01/11/2015