وێنە...بزانە ئەم هونەرمەندانە پێكەوە چی دەكەن؟

چەند هونەرمەندێكی شاری سلێمانی سەردانی چەند هونەرمەندێك دەكەن كە لەئێستادا باری تەندروستیان ناجێگیرە.

هونەرمەندی میلی جەزای ساز لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك چەند وێنەیەكی بڵاوكردۆتەوە كە تێیدا خۆی چەند هونەرمەندێكی دیكە سەردانی هەردوو هونەرمەندی ناسراو عەلی نوری و حاجی مەكیان كردووە.

ئەو هونەرمەندانەی لە وێنەكاندا دەركەوتوون بریتی مستەفا ئەحمەد و عومەری كەریم ئاغا و بەرزان قادر، كە سەردانی هونەرمەندان عەلی نوری و حاجی مەكیان كردووە كە لەئێستادا باری تەندروستیان ناجێگیرە.








PM:02:58:02/11/2015