لەمەولا حكومەت هەموو مانگێك موچەیەك دەدات

ئەندامی لیژنەی دارایی‌و ئابوریی لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت لەمەولا حكومەت هەموو مانگێك موچەیەك دەدات‌و چیدی موچە دواناكەوێت‌و قەرزی فەرمانبەرانیش دەدرێتەوە.

د. شیرین حوسنی، ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان  بە ماڵپەڕی  فەرمیی  پارتی ڕاگەیاند: "داھاتی نەوت قۆناخ بە قۆناخ دەگاتە وەزارەتی دارایی و زانیاریمان لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان وەرگرتووە، کە دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت."

وتیشی "حکومەت زۆر سەرکەوتوو بووە لە فرۆشتنی نەوت و، لەمەولا دەتوانێت مووچەی هەموو مانگێک مووچەیەک بدات."
جەخت لەسەر ئەوەش دەکات، کە حکوومەت بەڵێنیان پێ داون چیتر مووچەی مانگانە دوانەکەوێت و لەمەولایش، قەرزەکان بداتەوە فەرمانبەران، ئەگەر تۆزێکیش دوا بکەوێ.



PM:04:22:02/11/2015