یەکێتی ئەوروپا داوای شەفافیەتی نەوت دەکەن لە هەرێمدا

یەکێتی ئەوروپا لە راگەیاندراوێکدا داوا دەکەن شەفافیەت لە نەوتی لەهەرێمی کوردستان هەبێت و داتاکانی داهاتە  نانەوتییەکان بڵاوبکرێنەوە.

لەراگەیاندراوێکدا کە ١١/١ شاندی یەکێتی ئەوروپا و باڵیۆزخانەکانی دەوڵەتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا لە عێراق لەسەر دۆخی هەرێمی کوردستان بڵاویان کردۆتەوە داوا دەکەن سەرجەم حزبە سیاسییەکان پێویستە ڕێز لە نرخ و بەهاکانی بنەما دیموکراتییەکان بگرن و پەنا بۆ دیالۆگ ببەن بەپێی بنەما دیموکراسییەکان و سەرچاوە یاساییەکانی تر، باسیان لەوەش کردووە کە بەبێ هیچ کردەوەیەکی توندوتیژانە بسازێن و ڕێز لە ڕێککەوتنە سیاسییەکان بگرن.

لەو راگەیاندراوەدا یەکێتی ئەوروپا بە توندی ئەو توندوتیژییانەی هەرێمیان مەحکوم کردووە کە لە ماوەی ڕابردوودا ڕوویانداوە بەتایبەتی ئەو هێرشانەی کە بۆسەر نوسینگەی حزبە سیاسییەکان و میدیاکان و ڕۆژنامەنووسان ئەنجامدراون، هاوکات پرسە و سەرەخۆشی خۆشیان دەربڕیوە بۆ خانەوادەی قوربانیانی ڕووداوەکانی ماوەی ڕابردوو.

 لە ڕاگەیەندراوەکەیاندا داواشیان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە کە تاوانباران بە سیزای دادپەروەرانەی خۆیان بگەیەنرێن لەژێر پرۆسەی یاسادا و هەریەکە لە حکومەتی هەرێم و دەسەڵاتدارانی ناوەندی پارێزگاکان و سیاسییەکان دەبێت هەوڵی پاراستنی گیان و سامانی هاوڵاتیان بدەن و چارەسەر بۆ جیاوازییەکانی نێوانیان و دژیەکەکانیان بدۆزنەوە.

یەکێتی ئەوروپا داوا دەکات کورد لەم دۆخە ناهەموارەی شەڕی داعشدا یەکێتی خۆی بپارێزێت. ئەمەش بە ئەنجامدانی ریفۆرم و گۆڕانکاری لە ژێرخانی ئابووری و کۆمەڵایەتی لەگەڵ ڕەچاوکردنی ئازادی ڕادەربڕین.



PM:08:32:02/11/2015