لە پایزدا ئەم خواردنانە بخۆ

بۆیە پسپۆڕانی بواری خۆراكی چەند جۆرە خۆراكیان دیاری كردووە كە لەم وەرزدا سودیان بۆ لەش هەیە.

 بەپێی ئەو توێژینەوانەی لەسەر خواردنە جیاوازەكان ئەنجامدراوە، پسپۆڕەكان بۆیان دەركەوتووە لەم وەرزەدا توانای لەش كەمدەبێتەوە، بۆیە مرۆڤ پێویستی بەو جۆرە خۆراكانەیە كە توانا و ووزەیەكی باش بە لەش دەبەخشێت.

بەڕای پسپۆڕەكان گرنگترین ئەو خۆراكانەی پێویستە لەم وەرزەدا بخورێن بریتین لە خواردنە پڕ پرۆتینیەكان بە تایبەت گۆشتی سور و گۆشتی ماسی، هەروەها خواردنی پاقلەمەنیەكان بە تایبەت نیسك.

ئەو پسپۆڕانە چەند جۆرێك سەوزەشیان دیاری كردووە كە خواردنیان لە پایزدا زۆر گرنگە پەتاتە و گوێزەر پیاز و سیر و تور و چەوەندەرن، لەگەڵ بەكارهێنانی چەند جۆرێكی بەهارات لە خواردنەكاندا بە تایبەت زەنجەبیل و ئاڵەت، هەروەها خواردنی بەردەوامی میوە وشكەكان.




PM:02:29:03/11/2015