کەجەکە: تاکە بڕیاری حکومەتی نوێی تورکیا شەڕە

کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی تورکیا رایگەیاند" بەرنامەی حكومەتی نوێی توركیا شەڕە".

(كەجەكە) کە باڵاترین دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پەکەکەیە لەسەر پێكهێنانی حكومەتی نوێی توركیاوە لەلایەن ئاک پارتیەوە بەیانێکی دەرکردوو دەڵێت" سەرباری ئەوەی لە پێش هەڵبژاردندا بڕیاری ڕاگرتنی‌ شەڕ و چالاكییان دابوو، بەڵام پێداگری ئاكەپە لەسەر شەڕ، نیشاندەری ئەوەیە قۆناغی داهاتوو بە شەڕ و پێكدادان و ئاڵۆزییەوە تێپەڕ دەبێت، چونكە تاكە ماددە و بەرنامەی حكومەتی نوێی توركیا شەڕە".

 کەجەکە پێوایە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە دیموكراسیی بێ بەشە و لە ڕۆژانی یەكەمدا هەڵبژاردنەكانی ٧ی حوزەیرانی ڕەتكردەوە و لەبەرامبەردا كودەتایەكی سیاسییان پێشخست.

کەجەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات دامەزراندنی حكومەتی نوێ بە واتای چارەسەری كێشە و گرفتەكانی توركیا نییە، "بۆیە پێویستە حكومەت ببێت بە خاوەن عەقلیەتی چارەسەری كێشەكانی توركیا، چونكە توركیا پێویستی بە حكومەتێكە كێشەكانی چارەسەر بكات".



PM:08:30:03/11/2015