سبەی لە دیداری ( مێری ) پارتی و گۆڕان بۆ یەکەمجار دوای رێگانەدان بەسەرۆکی پەرلەمان و ناردنەوەی وەزیرەکانی گۆڕان رووبەرووی یەکتر دەبنەوە.
ئەو روبەرووبەنەوەیە کە لەسەر بارودۆخی سیاسی ناوخۆ و دەرەکی هەرێمی کوردستانە، نوێنەری پارتی فازل میرانی و نوێنەری گۆڕان ئارامی شێخ محەمەد، بە ئامادەبوونی ھەریەک لە محەمەد فەرەج ئەمینداری گشتی یەکگرتوو و عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی بەڕێوە دەچێت.
سیمینارەکە کاتژمێر ١١ دەستپێدەکات و لە چوارچێوەی بەرنامەکانی دیداری ( مێری ) دایە کە سێ رۆژە لەهەولێر بەردەوامە و سبەی دوا رۆژە.