لەدوای مردنیەوە، رۆژ بەرۆژ ئەو دەنگۆیانە زیاتر دەبن کە سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمان ئاسایی کۆچی دوایی نەکردووە، بەڵکو کوژراوە لەسەر دەرخستنی ئەو گەندەڵیە گەورانەی بواری دارایی عێراق.
ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی، پێش مردنی له میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی "حوار" ی كه‌ناڵی ئه‌لشه‌رقیه ئه‌وه ئاشكراده‌كات، له ساڵی 2006 وه تاوه‌كو ساڵی 2014 عیراق بڕی 551 ملیار و 800 ملیۆن دۆلاری له فرۆشتنی نه‌وتدا ده‌ستكه‌وتووه.
لەو چاوپێکەوتنەدا دەڵێت" كۆی گشتی هاورده‌كردنی حكومه‌ت له‌و ماوه‌یه‌دا، 115 ملیار دۆلار بووه".
ئەحمەد جەلەبی ئەوە ئاشکرا دەکات کە حكومه‌ت بڕی 115 ملیار دۆلاری به ئاشكرا خه‌رجكردووه، ده‌ركه‌وتووه ئه‌و بڕه‌ی تریش كه ده‌كاته 312 ملیار دۆلار له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندی عیراقه‌وه، له ماوه‌ی شه‌ش ساڵدا به چه‌ند بانكێكی تایبه‌ت فرۆشراون، به‌مه‌به‌ستی هاورده‌كردن".
چەلەبی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە بەپێی ئەوا زانیاریانە بێت كه‌رتی تایبه‌ت سێ هێنده‌ی حكومه‌ت كه‌لوپه‌لی هاورده‌كردووه، ئه‌مه‌ش راسته نییه، دوای به‌دواداچوونمان بۆمان ده‌ركه‌وت كه مافیای گه‌وره هه‌یه ده‌ستیان به‌سه‌ر بانكه‌كاندا گرتووه و خه‌ڵكیان له ناو بانكی ناوه‌ندیدا هه‌یه و چه‌ندین به‌رپرسیان له پشته‌وه‌یەو ده‌یانپارێزن و داوا له بانكی ناوه‌ندیش ده‌كه‌ن، بڕه پاره‌ی زیاتر بۆ ئه‌و بانكانه دابین بكه‌ن.
چەلەبی ئاشکرای دەکات کە ئه‌وانە مافیایان و چەندین كۆمپانیای وه‌همییان هەیە بۆ كڕینی دۆلار، كه له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و كۆمپانیایانه بوونیان نییه.
کەسوکاری چەلەبی و زۆر ناوەندی سیاسی چاوەڕوانی تەواوبوونی پشکنینی پزیشکی دەکەن تا ئەو پرسە یەکلایی بێتەوەو هەڵوێستی خۆیان دیاری بکەن.