د. نەجمەدین كەریم وادەی راپرسی لەسەر كەركوك دیاریكرد

پارێزگاری كەركوك ڕایگەیاند، دوای كۆنترۆڵكردنەوەی ناوچەكانی باشوری كەركوك، ڕیفراندۆم بۆ گەڕانەوەی پارێزگای كەركوك بۆ سەر هەرێمی كوردستان دەكرێت.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی ئەلۆنیتەری بەریتانی، نەجمەدین كەریم، پارێزگاری كەركوك وتوییەتی: هێزەكانی پێشمەرگە ڕۆڵی سەرەكیان لە كۆنتڕۆڵكردنەوەی ناوچەكەدا هەبووە و جارێكی تر ناوچە كۆنتڕۆڵكراوەكان چۆڵناكەن و سوپای عێراق و حەشدی شەعبی لە ناوچەكەدا نابن.

سەبارەت بە ریفراندۆم پارێزگاری كەركوك ئاماژەی بەوەكردووە، دوای كۆنترۆڵكردنەوەی ناوچەكان، هەنگاوی دووەم دەگیرێتەبەر، كە ئەویش ڕیفراندۆم بۆ یەكگرتنەوەی كەركوك لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەكرێت، دوای ئەوەی ڕێز لە پێكەوەژیانی هەموو نەژاد و ئاینێك لە كەركوكدا دەگیرێت و ماف و ڕۆڵی كەمەنەتەوەییەكانیش بە پێی یاسا دیاری دەكرێت و دەپارێزرێت.



PM:03:00:07/11/2015